كازمی بڕە پارەیەک بۆ كەس و كاری كوژراوەكانی دیالە تەخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا 10 ملیۆن دینار بدرێتە كەسوكاری كوژراوەكانی شارەبان و ملیۆنێك دیناریش بدرێتە هەر خێزانێكی ئاوارە؛ هاوكات 227 خێزانی ئاوارەی شارەبان دەبردرێنە خانەقین.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 28-10-2021 بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی و سەربازی كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تاووتوێكردنی دۆخی ئەمنیی پارێزگای دیالە و قسەكردن لەبارەی كاری لیژنەی ئەمنیی پێكهێندراو لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە كە رەوانەی پارێزگاكە كراوە. سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی عێراق وەڵامی خێرایان دەبێت و داوای لە سەرجەم لایەنەكانیش كرد ژیانی تاڵی هاووڵاتییان نەقۆزنەوە لەپێناو هەندێك دەستكەوتدا.

هاوكات رۆژی پێنجشەممە لەمیانەی سەردانەكەیاندا بۆ پارێزگای دیالە و قەزای شارەبان، وەزیرانی ناوخۆ و كۆچ و كۆچبەران و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانی كەسوكاری قوربانییەكانیان كرد، لە نەخۆشخانەش سەردانی بریندارەكانیان كرد و لە نزیكەوە لە دۆخی تەندروستییان پرسین.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە 10 ملیۆن دینار بدرێتە كەسوكاری كوژراوەكان و ملیۆنێك دیناریش بدرێتە هەر خێزانێكی ئاوارە، لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەكی دیكە دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە.

شەوی سێشەممە 26-10-2021، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر گوندی رەشاد لە قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا بە دووریی 90 كیلۆمەتر، لە ئەنجامدا نزیكەی 30 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا