ساڵح موسلیم: هێرشەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی داعش بەهاوكاری توركیا بووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح موسلیم ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی داعش لە حەسەكە بۆسەر زیندانیی غوێران بە هاوكاری توركیا ئەنجامدراوە و دەڵێت، ئەم ڕووداوانەی كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوودەدەن سەرجەمیان لە چوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییەدان بۆ تێكدانی دۆخی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆكایەتیی كۆنسەی پەیەدە لەبارەی هێرشەكەی رۆژی رابردووی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران-ی حەسەكە بە ئاژانسی فوراتی ڕاگەیاند: شانە نووستووەكانی داعش لە ناوچەكە، هەموو پێداویستییە سەربازیی و لۆجستییەكانیان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سوپای توركیا و عێراقەوە پێدەگات، بۆیە دیارە كە ئەوان دەستیان لەم هێرشەدا هەیە، وا تێدەگەین كە ئاماژەیەكە ئامادەكاریی بۆ ئەم هێرشە دەكرێت.

ساڵح موسیلم باسی لەوەشكرد، كە مانگێك بەر لە ئێستا هێزەكانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێكدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە، ئەو سەركردەیە پیلانەكەی ئاشكراكردووە و دانی بەوەدا ناوە، كە پیلانیان هەبووە بە ئۆتۆمبێلی بۆبمڕێژكراو هێرشبكەنە سەر زیندانەكە و دواتر بچوونایەتە ژوورەوە و داعشەكانیان لەو زیندانە دەربكردایە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەو ئەندامەی هاوسەرۆكایەتیی كۆنسەی پەیەدە ئاماژەی بە دانووستانەكانی ئاستانە و دژایەتییكردنی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كرد و وتی: لە دانووستانەكانی ئەمدواییەی ئاستانە 10 خاڵ گفتوگۆیان لەسەر كراوە، كە هەشت خاڵیان پەیوەندییان بە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هەبووە، ئەم ناوچانە وەك ناوچەی تیرۆر ناوزەند كراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی كراوە، بۆیە ئەم ڕووداوانەی كە لە ڕۆژئاوا ڕوودەدەن سەرجەمیان لە چوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییەدان بۆ تێكدانی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان.

ساڵح موسلیم جەختیشیكردەوە، “كە دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەكان مەترسییەكانی داعش لەبەرچاو بگرن و وتی: ئەگەر دەستگیركراوانی داعش هەڵبێن، كە ژمارەیان دەیان هەزار چەتەیە، ئەوە گەورەترین كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا دەكات، ئەگەر بەڕاستی هێزە نێودەوڵەتییەكان دەیانەوێت كۆتایی بە مەترسیی داعش بهێنن، دەبێت لەدژی ئەو هێزانە بن كە پشتیوانی داعش دەكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا