پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2024 له‌ژێر ده‌ستی توركیادا له‌ڕه‌هندایه.
ڕۆژنامه‌ی “ئه‌خبار”ی لوبنانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی دژی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “له‌ساڵی 2013ـه‌وه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌ستی توركیادا له‌ڕه‌هندایه و پێشوه‌خت تا ساڵی 2024 نه‌وته‌ی فرۆشراوه”.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕۆژنامه لوبنانییه‌كه‌ی وتووه، “به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه‌كه به‌وشێوه‌یه، ده‌بێته مه‌ترسییه‌ك كه له‌داهاتوودا هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه”.
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و په‌یامی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ڕۆژنامه‌ی “ئه‌خبار” ده‌ڵێت “ئه‌وه په‌یامی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كاتێك له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی 2019 سه‌ركرده و به‌رپرسه‌كانی كورد لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه هه‌بوو”.
هه‌رچه‌نده به‌غدا و هه‌رێم ئێستا گه‌رمتر له‌پێشوو هه‌وڵی ڕێككه‌وتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، چاره‌سه‌ر نه‌كردنی دۆخه‌كه هێشتنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه به كراوه‌یی بۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر و هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی 2021ـی په‌رله‌مانی عێراق.