لە دیالە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی داعش بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لەناو دەستەی حەشدی شەعبی پڕۆسەی پشکنینیان لە پێنج میحوەرەوە دەستپێکرد بەمەبەستی دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین.

لەوبارەیەوە تاڵب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە رایگەیاند، سەعات 6:00ی ئەم بەیانییە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنی لە پێنج میحوەرەوە دەستیپێکردووە کە ئامانج لێی دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی داعش و دەستبەسەرکردنی مۆڵگە و بارەگا نهێنییەکانیانە.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی وردی جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووە، بەتایبەتی لەدوای هێرشە چەکدارییەکەیان لە ناحیەی ڕەشاد لە قەزای میقدادیە.

بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە، چەندین فڕۆکەی سوپا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداریان پێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا