د. هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردن ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەو کاندید و قەوارانە دەکەین کە توانییان لە ناو بێمتمانەیی و بێباکیی و بەشدارینەکردنی ژمارەیەکی هەرەزۆری هاووڵاتیاندا، متمانەی بەشێک لە دەنگدەران بەدەستبێنن”.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەبۆنەی کۆتایهاتنی هێمنانەی هەڵبژاردنەکانەوە سوپاسی هەموو هاووڵاتیان و یەکە کارگێڕییەکان و هێزەکانی ناوخۆو تیمی فڕۆکەوانیی و ئاسایش و پێشمەرگەو پەروەردەو کارەباو شارەوانیی و ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگا حکومییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و چاودێران و کاندیدو قەوارەو لایەنە بەشداربووەکان؛ دەکەین.

پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەو کاندیدو قەوارانە دەکەین کە توانییان لە ناو بێمتمانەیی و بێباکیی و بەشدارینەکردنی ژمارەیەکی هەرەزۆری هاووڵاتیاندا؛ متمانەی بەشێک لە دەنگدەران بەدەستبێنن و ڕەوایەتیی نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەربگرن.

دەخوازین وەک تیمێکی نیشتمانیی یەکگرتوو بتوانن داکۆکیکارو پارێزەری مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بن و بەیەکەوە بتوانن لایەنی کەمیی ئەو بەڵێنانە جێبەجێبکەن کە بە خەڵکی کوردستانیان داوە.

هەموو ئەو کاندیدو قەوارانەیشی نەیانتوانی پشکی سەرکەوتن لە کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن بەدەستبێنن، لەبەردەم تاقیکردنەوەی سەرکەوتنێکی نوێدا دەبن ئەگەر بتوانن دڵی شکاوو متمانەی لەقکراوو بێخزمەتیی و گوێپێنەدانی ناڕازیی و دڵسۆزەکانی دوو لەسەر سێی هاووڵاتیانی بەشدارنەبوو لە هەڵبژاردنەکاندا؛ چاکبکەنەوە و ڕاستبکەنەوە.

بۆ ئێمە لە دامەزراوەی بەڕێوەبردندا سەرکەوتنی پرۆسەکەو مانا دانەوە بە هەڵبژاردنەکان وەک شاڕێی گۆڕانکارییەکان؛ لە سەرکەوتنی هەر کەس و قەوارەیەک گرنگتربوو، هەر ئەمەشمانکرد کە زەمینەی ئارام و هاوسەنگ و هاوبەش بۆ هەموو لایەک بەبێ جیاوازیی زامنبکەین و بانگەشەیەکی ئارام و پارێزراوو هەڵبژاردنێکی هێمن و مەدەنیانە بەڕێبکەین.

ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی ڕێگا نییە، سەرەتایەکی نوێیە بۆ خەباتێکی مەدەنیی و یاساییانەی وەها کە هەنگاو بەرەو حکومەتی هاووڵاتیی و دەوڵەت و سەروەریی یاسا بەرێت؛ دیارە بۆ ئەو ڕێبوارانەی کە دەتوانن ڕاستگۆیانە ڕێگاکە تەیبکەن..

سەرکەوتن بۆ ئیرادەو بڕیاری خەڵکی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا