زیانی راگرتنی نەوتی هەرێم لە 15 ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێن، زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە 15 ملیار دۆلار.

مایلز کاگینگس، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێم ووتی ئەوان وەک کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتیی هەرێم – ئەپیکۆر رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی ئابووریی 14.5 ملیار دۆلاری لە هەرێمی کوردستان و عێراق داوە.

ئەپیکۆر لە 6 کۆمپانیانی بیانی پێکدێن و لە هەرێمی کوردستان کاری دەرهێنان و بەبازاڕکردنی نەوت دەکەن رایدەگەیەنن، “راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە ئابووریی عێراق دەدات”.

ئەپیکور رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا کرابێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس راگیراوە و تا ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا