عێراق سزای نەبەستنی دەمامكی دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕی 25 هەزار دیناری وەك سزا دیاریكرد بۆ هەر كەسێك كە دەمامك نەبەستێت.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەرزبونەوەی رێژەی تووشبوان بە كۆرۆنا ئاماژەیەكی مەترسیدارەو پێویستی بەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتیان وەك پێویست پابەندی رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی نابن، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی توشبوان.
راشیگەیاند، بڕیاریانداوە هەركەس دەمامك نەبەستێت ئەوا بە بڕی 25 هەزار دینار سزا بدرێت.

رۆژی 13ی ئەم مانگەش ، وەزارەتی تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند بەجۆرێك لە كاتژمێر 8:00ی شەو تاوەكو 5:00ی بەیانی دەخایەنێت، بڕیارەكەش لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا