پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە11ی کانونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئاشکراکرد.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەمەبەستی چاودێریکردنی ناوەندەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆمسیۆن ڕێگای ئەمنی و توند و تۆڵی گرتووەتەبەر و لەماوەی شەس کاتژمێردا دەتوانرێت دەنگەکان جیابکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان پێش کاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی 19ی مانگ ڕادەگەیەندرێت.
لەکاتێکدا، ڕۆژی 18ی کانونی یەکەم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەو بۆنەیەشەوە حکومەتی عێراقی هەشت ڕۆژ پشووی راگەیاند.