ئەمریكا دەیەوێت هێزەكانی ئەفغانستان پێشڕەوییەكانی تاڵیبان رابگرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، چاویان لەوەیە هێزەكانی حكومەتی ئەفغانستان پێشڕەوییەكانی تاڵیبان رابگرێت كە ئێستا یەك لەسەر سێی خاكی ئەو وڵاتەیان كۆنترۆڵكردووە.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت لەوە دڵنیاببنەوە هێزەكانی ئەفغانستان دەتوانن پێشڕەوییەكانی تاڵیبان بوەستێنن، ئینجا بتوانن هەندێك لەو ناوچانە كۆنترۆڵبكەنەوە كە لەو ماوەیەدا لەدەستیانداوە.

باسی لەوەشكرد، متمانەیان بە هێزەكانی ئەفغانستان هەیەو دەیانەوێت ئەوان پێشڕەوییەكانی تاڵیبان رابگرن.

دوای بڕیاری كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەفغانستان لە عێراق چەكدارانی تاڵیبان بەشێوەیەكی خێرا بەشێكی زۆر لە خاكی ئەفغانستانی كۆنتڕۆڵكردەوە.

لە ماوەی رابردوشداو بەهۆی پێشڕەوییەكانی تاڵیبانەوە، هەریەكە لە ئەمریكاو ئەڵمانیا داوایان لە تاڵیبان كرد شەڕ و پێكدادان بوەستێنێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام تاڵیبان ئەو داوایانەی رەتكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا