ئێران لەسەر سنووری عێراق‌و سوریا كۆمەڵگەیەكی سەربازی دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، ئێران لەسەر سنووری عێراق‌و سوریا كۆمەڵگەیەكی سەربازی دروستكردووە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشیكرد، كە بۆ دروستكردنی ئەو كۆمەڵگە سەربازییە، هەزاران سەربازی جێگیركردووەو راهێنانیش بەهەزاران چەكداری سوری‌و عێراقی دەكات.

بەپێی روانگەی سوری، ئەو ناوچەیەی ئێران سەربازگەكەی لێدروست دەكرێت، گەورەترە لەرووبەری هەموو وڵاتی لوبنان.

هەر بەپێی روانگە، ئەو ناوچەیە دەكەوێتە سنووری ئەبوكەمال لەسەر سنووری عێراق‌و سوریا، تا لەو رێگەیەوە چاودێری سنووری هەردوو وڵات بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا