هۆڵەندا فڕۆکەی ئێف_16 رەوانەی ئۆکرانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئۆکرانیا لە هۆڵەندایە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رێککەوتن لەسەر ناردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-16 بۆ کیێڤ.

دوای رۆژێک لە سەردانەکەی بۆ سوید، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە هۆڵەندا و لەگەڵ مارک رووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، پرسی پێدانی فڕۆکەی جەنگی ئێف-16 و بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا تاووتوێکرد.

زێلێنکسی لە کۆنگرەکەیکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاند، لەگەڵ هۆڵەندا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دوای راهێنانی فڕۆکەوانەکانیان، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-16 رەوانەی کیێڤ بکرێن.

مارک رووتە ئاشکرایکرد، لەگەڵ دانیمارک پابەندن بەوەی فڕۆکەی جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا بکەن، بەڵام لە سەرەتا دەبێت فڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لەسەر شێوازی بەکارهێنانیان رابهێنرێن.

سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا وتی: دەمانەوێت بزانین، ئایا دەتوانین هەموو فڕۆکەکان رەوانە بکەین یاخود هەندێکیان پێویستییان بە نوێکردنەوە و چاککردنەوە هەیە، بۆیە ناتوانم ژمارەیەکی تەواوتان پێ بڵێم، بەڵام 42 فڕۆکەی ئێف _16 لە کۆگاکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا