سەرۆكی چین بەڵێن دەدات وڵاتەكەی ببێتە رێبەری ئابوری جیهانی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی چین بەڵێنیدا وڵاتەكەی ببێتە رێبەری ئابووری جیهانی و هۆشداریش دەدات لە مەترسییەكانی پاراستنی جیهانێك كە رووبەڕووی چەندین بەربەست بوبێتەوە بەتایبەت پەتای كۆرۆنا.

شی جینپینگ سەرۆكی چین لە وتارێكی ڤیدیۆییدا كە لە كردنەوەی لوتكەكەی هاوكاری ئابووری ئاسیا – هێمن پێشكەشیكرد باسی لەوەكرد، هیچ وڵاتێك ناتوانێت بە داخستنی دەرگاكانی پەرەبسێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوكارییەكی بەهێز لەگەڵ هەموو ئەو وڵات و هەرێم و كۆمپانیایانەدا دەكات كە دەیانەوێت ئەو كار بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبن لە بەرزكردنەوەی ئاڵای كرانەوە و هاوكاری و ناوچەكەكانی ئاسیا – پەسیفیك ” لە جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەمەچەشنەدا سەردەستەیە لە گەشەكردندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا