واشنتۆن هاوکاری تاڵیبان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵێۆزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا وتی، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هاوکارییەکانیا فراوان دەکەن لەگەڵ تاڵیبان.

پیتەر فۆرد باڵێۆزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا وتی، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هاوکارییەکانیان بۆ تاڵیبان فراوان دەکەن لە بواری هەواڵگریدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش.

فۆرد ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 1999 تا ساڵی 2003 وەک باڵێۆزی بەریتانیا لە بەحرەین کاری کردووە، لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2006 لە سوریا کاری کردووە، وتی سیناریۆی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکاو تاڵیبان لە میانەی هەواڵگریدا، تا ئێستا بەردەوامە دوای کۆتایی هاتنی ئەرکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

ڕوونیشی کردەوە، دوای ٣١ی ئابی ٢٠٢١ پێشبینی دەکات، بە شێوەیەکی نهێنی ئەمریکا هاوکارییە هەواڵگرییەکانی فراوان بکات بۆ تاڵیبان، بۆ ئەوەی لە دژی داعش بجەنگن.

بەپێی وتەکانی ئەو باڵێۆزە، ئەم جۆرە هاوکارییە دەبێتە هۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک هاوشێوەی، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ساڵی 2019 سوپای ئەمریکا ئەنجامیانداو ئەبوبەکر بەغدادیان کوشت لە سوریا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا