لە سلێمانی قازی شەرعی ویلایەتی دیجلەی داعش دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق قازیی شەرعی ویلایەتی دیجلەی داعش دەستگیردەكەن.

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی ‌هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، توانرا بەرپرسێكی باڵای بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربكرێت.

تیرۆریستی دەستگیركراو بەناوی (ع، ح، ن) خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدین و تا ساڵی 2014 لەناو ڕێكخراوی تیرۆرستیی قاعیدەدا بووە، پاشان پەیوەندی كردووە بە ڕێكخراوی تیرۆرستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی و قازی شەرعی ئەو ڕێكخراوە بووە لە سنووری بەناو (ویلایەتی دیجلە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا