بەریتانیا سێ‌ سیخوڕی چین دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕیتانیا بە تۆمەتی سیخوڕی سێ رۆژنامە نووسی چینی دەركرد كە لە ساڵی ڕابردووەوە لەو وڵاتە كارییان كردووە و مۆڵەتی كاركردنی لە كەناڵێكی چینیش وەرگرتەوە كە بەزمانی ئینگلیزی كاردەكات.

رۆژنامەی دەیلی تێلیگراف لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردەوە جكومەتی بەریتانیا گومان دەبات ئەو سێ كەسە سەر بە هەواڵگری وەزارەتی ئاسایشی چین بن.

رۆژنامەكە نوسیویشیەتی، لەلایەن دەزگای هەواڵگری بەریتانی، ناسنامەی ئەو سێ‌ كەسە ئاشكراكراوە و ناچاركراون بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان.

پەیوەندییەكانی نێوان بەڕیتانیا و چین ئاڵۆزی زیاتری تێكەوتووە و بەڕیتانیا ڕەخنە لە چین دەگرێت لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردنی لەگەڵ هۆنگ كۆنگ و شینگیانگدا.

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەڕیتانیا مۆڵەتی كاركردنی لە كەناڵی (سی، جی، تی، ئێن) ی چینی سەندەوە كە بە زمانی ئینگلیزی كار دەكات بەبیانووی ئەوەی ئەو كەناڵە لەژێر چاودێری حیزبی شیوعی چیندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا