پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتیشی، ئەو ٧٠ هەزار هاوڵاتییەی لە سەمسور داوای کۆنتەینەر یان هاوکاری کرێ خانوویان کردووە، هیچ کەسیان بێ بەش نابن بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیاران دەکەن هەر لە دابینکردنی ئالیک تا دابینکردنی ئاژەڵی نوێ بۆ شوێنی ئەوانەی لەناوچوون.
سەرۆکی تورکیا باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە لە سەرانسەری ناوچە کارەساتبارەکاندا بناغەیان تەواو بووە و گەیشتوونەتە قۆناغی دروستکردن ٣٠٩ باڵەخانەیە.
ئەردۆغان ئاشکراشی کرد، لە سەمسور نزیکەی ٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەن، لەو شوێنانەی توێژینەوەی جیۆلۆجیی تەواو بووە، به خێرایی دەست بە کاری هەڵکەندن و دروستکردن دەکەن، لە کورترین ماوەدا ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن، بەتایبەتی ئامادەکردنی پرۆژەکانی وەرچەرخانی شارسازیی بۆ ئەوەی هەموو شارەکان لە ئامادەبایشییدابن بۆ کارەساتەکان.
بەرەبەیانی ٦ی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق و لوبنان و میسر هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.