پشتیوان سادق:هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە وتارێکدا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەولێر، باسی لە ڕەوشی مامۆستایانی ئایینی و مووچەخۆرانی هەرێم بەگشتی کرد و ڕایگەیاند،” بەیانی ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری  هەرێمی کوردستان کرد و پێی ڕاگەیاندم، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت”.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە ئەمڕۆ و سبەی تەواوبن و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا