جگه‌ له‌پارتی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ده‌كه‌ن

پۆڵەتیک پرێس:

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکان لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ خوێندکاران دەربڕی و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە یاداشتێک بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن 45 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاجیاکانی کوردستانەوە جگە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی واژۆکراوە، تیایدا داوا دەکەن لەنزیکترین کاتدا بابەتی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن کە لە ساڵی 2014ەوە بەشێوەیەکی فەرمی راگیراوە.

No description available.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا