وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە وەزیری وزەی تورکیا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی ئاژامسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئاڵب ئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە بەغدا.

لەبارەی تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، تورکیا تائێستا هیچ نوسراوێکی فەرمی و ئاگادارکردنەوەیەکی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق نەکردووە، ئەوەی باس دەکرێت تەنها لە میدیاکانەوە بینراوە.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان، حکومەتی عێراق چاوەڕێی گفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا