لە عێراق کاروانێکی هاوپەیمانان دەکرێتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە باشوری عێراق کراوەتەئامانج.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئامادەکراوە، تەقیوەتەوە بە کاروانێک بارهەڵگری پاڵپشتییە لۆجستییەکانی سەربە هاوپەیمانان لە رێگای خێرای دیوانییە لە خوارووی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تەقینەوەیە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

ماوەی چەند مانگێکە لەم جۆرە هێرشانە لە عێراق روودەدەن و ئەمریکاش میلیشیا شیعەکانی سەربە ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەپشت ئەنجامدانی ئەم هێرشانەوەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا