ئاسایشی گەرمیان ژن و پیاوێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی كەلار سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان ژنێك لەگەڵ كوڕێك كە بەنیازی ساغ كردنەوەی ماددەی هۆشبەربوون لە قەزای كەلار دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند: دوای زانیاری كۆكردنەوەی بەردەوامی هێزەكانمان لەئاسایشی كەلار بۆ ڕوبەرووبونەوەی ئەو كەسانەی كە كاری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن، لە سنورەكە توانیان لە كەمترین كاتدا لەنێو ماڵی تۆمەتبار (ش.ڕ) تەمەن 30 ساڵ لەگەڵ تۆمەتبار (ف.م) تەمەن 18 ساڵ كە ژنە، توانرا دەست بەسەر 16 گرام ماددەی هۆشبەر بگیرێت كە لەنێو جلەكانی شاردبویەوە بەشێوەیەك كە هیچ كەس هەست نەكات، بەڵام وەك هەمیشە نەتوانرا لە دەستی هێزەكانمان دەرچێت ئاشكراكرا.

ئەوەشهاتووە لە ئێستادا بە پێی مادەی 26 ی هۆشبەر لەسەر بڕیاری دادوەر، لە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هێزەكانی ئاسایشی كەلار توانیان 12 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا