تەرمی گەنجێک لەنێو روباری خابیر دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، تەرمی گەنجێكی 30 ساڵان لەنێو روباری خابیر دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، سەعات 5:30 خولەكی ئێوارەی رۆژی سێشەممە، تەرمی گەنجێكی 30 ساڵان بەناوی (ی. أ. ی.)و دانیشتوی زاخۆ لەنێو روباری خابیر لەسنوری گوندی “چەم كورك” دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمە تایبەتەكانی لێكۆڵینەوە چونە شوێنی روداوەكەو پاشان تەرمی گەنجەكە رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كرا بۆ زانینی هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانەكەی و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێكردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا