عێراق بڕێک لەپارە سڕکراوەکانی ئێران دەگوازێتەوە بۆسەر هەژماری بانکێکی ئەوروپی

پۆڵەتیک پرێس

رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، عێراق قایلبووە بە گواستنەوەی 125 ملیۆن دۆلار لەپارە سڕکراوەکانی ئێران بۆسەر حسابی بانکێکی ئەوروپی بەمەبەستی کڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا.

ئێران کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرکەوتووە گلەیی ئەوە دەکات، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ناتوانێت پێشەکی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا پێشکەش بکات.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی لەزاری وەزیری وزەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو پارانە بەمەبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆڤاکس کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە چاودێری دەکرێت، بەکاردەهێنرێت.

لەمیانی دیالۆگی هێزە جیهانییەکان لەڤیێنا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران داوایکرد ئەو داهاتە نەوتییەی کەبەهاکەی 20 ملیۆن دۆلارە و بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لەوڵاتانی عێراق و کوریای باشور و چین سڕکراوە، بگەڕێندرێنەوە بۆ ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا