نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک زیادیکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتەوە سەروو 71 دۆلار.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردوو وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ مانگی کانوونی دووەم بەردەوامبن لەسەر پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک