پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوبەری پارکی هەواری شار لە سلێمانی، داوایەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کردووە و داوادەکات، بەهانای پارکی هەواری شارەوە بچن و هۆشداریش دەدات ئەگەر حکومەت بودجەی بۆ تەرخان نەکات پارکەکە بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت.
زەردەشت نورەدین بەرێوبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: بەهۆی نەبوونی بوجەی پێویستەوە مەترسی لەسەر وشکبوون و سوتانی پارکی هەواری شار هەیە وتیشی: لە ئێستادا لەلایەن خێرخوازان و سەرمایەدارانەوە خزمەت بە پارکەکە دەکرێت لەکاتێکدا پرۆژەیەکی گەورەی لەوجۆرە پێویستی بە بوجەی تایبەت و خزمەتی بەردەوام هەیە.
زەردەشت نورەدین ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانرێت داهاتی ناو پرۆژەکە بۆ خزمەتی پارکەکە بەکاربهێنرێت و دەبێت بگەرێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
بەرێوبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی وتیشی، ئەگەر وەزارەتی شارەوانی بتوانێت ئەو داهاتەی لە پرۆژەکانی وەریدەگرێت بۆ خزمەتی باخچە و پارکەکان بەکاربهێنێت دەتوانرێت بەشێک لە کێشەکان چارەسەربکات.