پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان، بەمەرج كارەبا بەلایەنی عێراقی دەفرۆشن، كە حكومەتی بەغدا بەنیازە لەو بارەوە مامەڵەیەك لەگەڵ هەولێر بكات.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمەرجێك رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی كارەبا بەعێراق دەدەین، كە كاریگەری نەبێت لەسە كەمبوونەوەی رێژەی پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێك راشیگەیاند، حكومەتی عێراق بەنیازە بڕە كارەبایەك لە ھەرێمی كوردستان و توركیا بۆ شارەكانی خۆی رابكێشێت.
ئومێد ئەحمەد لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت بەغدا سووتەمەنی بۆ یەكە لەكاركەوتووەكانی كارەبای ھەرێمی كوردستان دابین بكات و كارەباكە لەو یەكانەوە ببات.
ناوبراو باسی لەوەشكردووە، ھەرچەندە ئەو یەكانەی لەكار كەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەركات حكومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێكرد و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش رەزامەند بوون، ئەوكات رێگەی پێ دەدرێت.
پێشتریش وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندبوو، لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕی ٢٠٠ مێگاوات كارەبا لە توركیا و بڕی ٤٥٠ مێگاواتیش لە رێگەی ھێڵی خورمەڵە- كەركوك دەگەیەننە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.