مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران مەرزی شوشمێی بەسەر کردەوە و رایگەیاند بەم نزیکانە مەرزەکە بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوری هەڵەبجە و هەورامان.
قوباد تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا دوای ئەوەی بە وردی لە کێشە و گرفتەکانی مەرزەکەی کۆڵییەوە، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی هەفتەیەک لەمەوبەری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد کە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاربکرێت بۆ فراوانترکردنی مەرزی شوشمێ لە سنوری تەوێڵە.
هەر لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەرزەکەدا، لە ماوەیەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بە فەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان هەرێم و ئێراندا هاتووچۆ بکەن، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا