پۆڵەتیك پرێس بەڵگەی بردنی داهاتێکی هاتووچۆی سلێمانی بۆ هەولێر بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:
بەگوێرەی نوسراوێك کە دەست پۆڵەتیك پرێس کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، داوای لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کردووە سزای نوسینگەکانی مۆڵەتی شۆفێریی لە هەولێر بدەن.

بەگوێرەی دوو نوسراو کە یەکەمیان بەواژۆی لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم و نوسراوی دووەمیان واژۆی عەمید عومەر نامیق، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەتی لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی داوایکردووە نوسینگەکانی شۆفێری پابەند بکەن بەوەی لەهەولێر سزاکان بدەن، واتا نوسینگەیەکی شۆفێریی ئەگەر سزایەکی ھەبێت، دەبێت بچێت لە ھەولێر پارەکە بدات.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی پۆڵەتیك پرێس ھەر پارێزگایەک پارەی خۆی بۆ خۆی سەرف دەکات، هاوکات پۆڵەتیک پرێس بۆی دەرکەوتووە ئەو سزایانە ھیچ پاڵپشتییەکی یاساییان نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەخنەی ئەوەیان لە ئیدارەی سلێمانی دەگرت کە داهاتی ناوخۆ بۆ هەولێر ناگێڕنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا