بافڵ جەلال تاڵەبانی و فالح فەیاز پێكهێنانی حكومەتی عێراق تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیكرد لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و جەختكرایەوە لە ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

لە دیدارێكدا كە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان و رەوشی وڵات بە گشتی تاوتوێكرا و راشكاوانە هەڵوێستەكان خرانەڕوو.

لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە یەكخستنی هەوڵە هەمەلایەنەكان بۆ ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو لایەك بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا