پۆڵەندا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کۆچبەران سێ کەس دەستگیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاسەوانانی سنوری پۆلەندا، دەستگیر کردنی هاوڵاتیەکی ڕوسیان ڕاگەیاند، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بیلاڕوسەوە بۆ پۆڵەندا.

دەستەی پاسەوانانی سنوری پۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، سێ هاوڵاتیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی کۆچبەرانی نایاسایی، کە یەکێکیان خەڵکی ڕوسیایەو دوانەکەی دیکە، خەڵکی سوید و لیتوانیان.

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا، 600 هەوڵی تێپەڕاندنی سنوری بیلاڕوسیان بۆ پۆڵەندا تۆمار کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا