سودانی: کۆتایی بە قاچاخچییەتی دراو دەهێنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی نەهێشتنی بازرگانیی گوماناوی و هۆشداری دا لەوەی کە شەڕی قاچاخچییەکانی دراو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەت سەردانێکی بۆ بارەگای وەزارەتی بازرگانی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت، هەروەها بۆ پێداچوونەوە بە رێکارەکانی وەزارەت لە فایلەکانی کارتی بەشەخۆراکدا و دابینکردنی کەرەستە سەرەتاییەکان و چاکسازییە ئابوورییەکان.

لە سەردانەکەیدا بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق، رایگەیاند، “حکومەت بەردەوامە لە رێوشوێنەکانی نەهێشتنی بازرگانی گوماناوی، و بەردەوامە لە شەڕی دژی قاچاخچییەکانی دراو”. وتیشی، “بەم نزیکانە کۆتایی بە قاچاخچییەتی دراو لە عێراق دەهێنین”.

سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە رێوشوێنەکانی ئەم دواییانەی کە لە کەرتی داراییدا گیراونەتەبەر، متمانەی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی بە بازرگانی عێراقی زیاترکردووە.، جەختیشی لەوە کردەوە، “وەزارەتی بازرگانی نابێت وەزارەتێک بێت تەنها بۆ دابەشکردنی کارتی بەشەخۆراکی، و پێویستە بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرێت”. هەروەها، “رۆڵی هەبێت لە بەدیهێنانی چاکسازی ئابووری و دروستکردنی کەشێکی بازرگانی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا