سەدر ناو ڕەوتەکەی دەگۆڕێت و پۆستی سەرۆک وەزیران دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەسار ئەلڕوبەیعی، بەرپرسی دەستەی سیاسی سەدر لە عێراق و ئەندامی لیژنەی دانوستانکار وتی، حکومەتی داهاتوو جێگەی سازانی سیاسی نیەو ڕاستەو خۆ ڕەوتی سەدر لێی بەرپرسیار دەبێت.

ئەلڕوبەیعی بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، “حکومەتی داهاتوو بە ڕێکەوتن نابێت، دەبێت حکومەتێک بێت لە لایەن کایەنە سیاسیەکانەوە بەڕێوە ببرێت، گفتوگۆ بکرێت لەسەر هەموو کێشەکان و ئۆپۆزسیۆن لە پێکهاتەکاندا هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕەوتی سەدر ناوی حزبەکەی دەگۆڕێت بۆ(حزبی وەرگرتنەوەی مافی نیشتیمانی ) جەخی لەوەش کردەوە ڕەوتی سەدر بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ئەوان دەبێت.

وتیشی حکومەتی داهاتوو ڕاستەوخۆ، ڕەوتی سەدر لێی بەرپرس دەبێت و هەموو شکستەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا