ئەفسەرێکی فەرەنسا لە عێراق گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەفسەرێکی سەربازیی فەرەنسا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە عێراق گیانی لەدەستدا و سەربازێکی دیکەش بە سەختی بریندارە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: سەربازێکی فەرەنسی لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە عێراق گیانی لەدەستدا، کاتێک خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی راهێنانکردن بووە بە هێزە چەکدراەکانی عێراق.

هەر لەو بارەوە، وەزارەتی هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئەفسەرەکە ناوی “باپتیست گاوچۆ” یە و پلەی نەقیبی هەیە؛ کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لە رێوڕەوی خۆی لایداوە، زۆر بە سەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە نەخۆشخانەی هەولێر نەشتەرگەریی بۆ ئەو ئەفسەرە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی هێزە چەکدراەکانی فەرەنسا، هەر لەو رووداوەی هاتووچۆویەدا، ئەفسەرێکی دیکەی سەربازیی ئەو وڵاتە بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانەی سەربازیی بەغدا چارەسەری پزیشکییی وەرگرتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا