چەند بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە لە پارێزگای هورمزجانی ئێرانی دا، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لە دەستدا.

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران بڵاوی کردەوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە پارێزگای هورمزجانی هەژاندووە، بەپێی ئامارەکان پێنج کەس بە هۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لە دەستداوە، 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە دوو بومەلەرزەیان بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر بووە، یەکێکی دیکەشیان بە گوڕی 6.3 پلەی ڕێختەر بووە، زەرەرو زیانێکی زۆری لێکەوتوەتەوە.

ڕۆژی 25ی حوزەیران، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوی کردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر ئێرانی هەژاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا