ماراسۆنی نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی)، ماراسۆنی نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی لەڕۆژی 20ی ئادار ڕێکدەخات.

ماراسۆنی نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی تەنها پێشبڕکێیەک نییە، بەڵکو ئەزمونێکی تەواو جیاوازە کەسانی بەشداربوو دەتوانن لە دڵی سلێمانیدا ڕابکەن و چێژ لە دیمەنە سەرنجڕاکێش و جوانەکەی شار وەربگرن.

ماراسۆنەکە کاتژمێر 10ی بەیانی دەبێت لە بازنەی مەلیک مەحمود، بەشداربووان دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن پێنج کیلۆمەتر یان 21 کیلۆمەتر.

هەمووان دەتوانن بەشداریبکەن و خەڵاتیش بۆ هەردوو براوە لە ڕەگەزی نێر و مێ لەهەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا