پووتن: دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ نیشانەی شکستخواردویی سیستەمی سیاسی ئەمریکایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمێر پووتن، سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکدا تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ بە تۆڵەکردنەوەی سیاسی لەقەڵەم دەدات و دەشڵێت، و هۆکارەکەشی بۆ بوونی گەندەڵی لەناو سیستمی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی رووسیا ئەنجامی دا، ڤلادیمێر پووتنی سەرۆکی رووسیا لەبارەی کەیسی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ هاتە دەنگ و بە هەوڵێكی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی زانی لەسەر ناوبانگی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

سەرۆکی رووسیا لە دیداری ئابووری رۆژهەڵاتدا رایگەیاند، “ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەبارەی کەیسی تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ شتێکی باشە، لەبەر ئەوەی گەندەڵی و رزیویی سیستەمی ئەمریکا دەردەخات. لەبەر ئەوە ئەمریکا ناتوانێت دیموکراسی فێری وڵاتانی دیکە بکات”.

پووتن وتیشی، “هەموو ئەو شتانەی کە روودەدەن لە کەیسی تۆمەتبارکردنی دۆناڵد ترەمپ، مەبەستێکی سیاسی لەپشتەوەیە. ئەم شتە بەم شێوەیەیە. و ئەمریکا بە ئاشکرا و لەبەر چاوی گەلەکەی و هەموو دنیادا ئەم شتە دەکات”.

سەرۆکی رووسیا لەبارەی لێدوانێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ کە وتبووی، ئەگەر من ببمەوە بە سەرۆک، هەموو کێشەکانی جیهان و بەتایبەتی جەنگی ئۆکراینا لە چەند رۆژێکدا چارەسەر دەکەم ووتی، “ئەمە شتێکی زۆر باشە، دڵخۆشم بەمە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە رووسیا بە گۆڕینی هیچ سەرۆکێک ناگۆڕێت و جێگیرە”.

بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا دادگایی بکرێت.
پێشتریش سێ پاکێجی جیاوازی تۆمەت ئاراستەی ترەمپ کرابوون، بەشێک لە تۆمەتەکان پەیوەندیان بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەیە و یەکێکی دیکەش لە تۆمەتەکان، هەوڵدان و هاندانی لایەنگرانییەتی بەوەی هێرش بکەنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لە 6ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا