پۆڵه‌ه‌تیك پرێس
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی میمبه‌رێیان له سنوری ناحییه‌ی دینارته بۆردومانكرد.
ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا گوندی میمبه‌رێیان له ناحیەی دینارتە بۆردومان کرد، هه‌رچه‌نده هۆكاری بۆردوماكه نازانرێت به‌ڵام بەپێی زانیاریەكان بۆردومانه‌كه هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و گونده بۆیه‌كه‌مجاره له‌لایه‌ن توركیا بۆردومان ده‌كرێت و فرۆكه‌كانی توركیا له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردودا جارێكی دیكه بۆردومانی ئه‌و كونده‌یانكردوه.
ئەو شوێنەی له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه بۆردومان کراوە به‌شێكی شوێنی نیشتەجێبونه‌و ژمارەیەکی به‌رچاو هاوڵاتی تیایدا دەژین.
بۆردومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی توركیاوه له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌یان هاوڵاتی بەهۆی بۆردومانه‌كانی تورکیاوە شەهیدو برینداربون.