بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوت بەسەر خوێندنگاو پەیمانگاكانی پێنجوێندا دابەشكرا

پۆڵەتیك پرێس

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوت بەسەر خوێندنگاو پەیمانگاكانی سنوری قەزای پێنجوێندا دابەشكرا، پرۆسەكەش بۆ سەرجەم ناوچەكان بەردەوامی دەبێت.

بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای زنجیرەیەك كۆبونەوەی دەیان كاتژمێری دێت كە لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و كۆیە و چەمچەماڵ ئەنجامیدا بۆ گوێگرتن لە كێشە و گرفتەكانیان بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان.

دوای كۆبونەوەكانیش بڕیاری ئەوە درا لەسەر ئەركی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم كێشەو گرفتەكانی زانكۆو پەیمانگان چارەسەر بكرێن.

لەو چوارچێوەیەشدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوربەری چەندین كەلوپەل و پێداویستی و سوتەنی بۆ بەشەناوخۆییەكان و هۆڵەكانی خوێندن دابینكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا