پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا، پرۆژەی شەفافییەت ڕادەگەیەنین.
راشیگەیاند، لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەكارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاوڵاتییان.
وتیشێ، شەفافییەت، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەكی پتەو لە دروستكردنی سیستەمێكی دارایی شەفاف و بۆ یەكەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان كاتدا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە كە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەكرێت.
ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە لەسەر داهات، لەمەودوا تۆش بیزانە لەڕێی shafafiat.comوە.