ئەمریکا: پشتیوانی لە كازمى دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەپاندنی حوکمی یاسا و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕاگەیاند .

لەراگەیەندراوێكی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هاتووە، ئێمە بە گەرمی پشتگیری لە هەوڵەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حکومەتی عێراق دەکەین بۆ سەروەری یاساو ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە لەعێراق.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەر کەسێک کە هاوڵاتیانی عێراقی بە ئامانج دەگرێت بكرێت ئەویش بە پێی یاساکانی عێراق، هاوكات ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئیدانەی ئەوكەس و هێزلایەنانە دەكات كە داوای سەقامگیریی عێراق دەکەن بە شێوەی توندوتیژی.

دوای دەستگیركردنی قاسم موسڵیح  فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار لە ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئایار حەشد هێزەكانی بردە ناوچەی سەوزو داوایانكرد كازمی ئازادی بكات بەوهۆشەوە حکومەتی عێراق ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندی گرتەبەرو مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە لێپرسراوانی باڵای ئەمنی هیچ ئاپۆڕایەکی هێزی سەربازی لەناوبەغدا جوڵە نەکات و رێگە پێداراو نیە بەبێ فەرمانی فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانیی عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا