رزگار حاجی حەمە: دادگا موماتەڵە لە بڕیاردان لەسەر سكاڵاكەی یەكێتی لە بارەی هەڵبژاردن ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی ڕاگەیاند، دواخستنی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بەو سكاڵایەی یەكێتی كە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تۆماری كردبوو، “موماتەڵە” نییە بەڵكو دادگا دەیەوێت بڕیارێكی “تەندروست”بدات و بەدواداچوونی زیاتر بكات لەسەر ئەو بابەتە.

ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، پێم وانیە دادگا موماتەڵە بە بڕیارەكەوە بكات، دیارە دەیەوێت بڕیارێك بدات تەندروست بێت، وردەكاری و بە دوادچوونی زیاتر بكا.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ وادەی دادگایی كردن بوو، هەموو بەڵگەو داتاكان خرانە ڕوو، ئەو پرسیارانەی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی كردبوو، لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی كوردستان بەسەر چەند بازنەیەكدا و كورسی كۆتاكان هەمووی وەڵام دراوەتەوە، دادگاش ماوەیەكی تری دیاری كردووە بۆ ئەوەی بڕیارێك بدات كە وردەكاری و بەدواداچوون بێت.

وتیشی: بەپێی وەڵامەكەی كۆمسیۆن، هەرێم سێ پارێزگایە وپارێزگای زیاتری نییە و كۆتاكانیش دابەش دەكرێن بەسەر سێ پارێزگاكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا