سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لەوکاتەی لە پۆستەکەیدا بووە، لە دادگایەکی شاری ئیسلام ئاباد سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

عیمران خان تۆمەتبارە بە ‘پێنەدانی زانیاری لەسەر دەستکەوتنی پارە لە فرۆشتنەوەی دیارییە فەرمییەکانی حکومەت’ بە بەهای زیاتر لە 600 هەزار دۆلار. و لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە تویتەر تۆمەتەکانی رەتکردەوە و بە لایەنگرەکانی دەڵێت، “تەنها یەک تانەم لەبەردەمە، بۆیە بە بێدەنگی لە ماڵەکانتدا دامەنیشن”.

عیمران خان، ساڵی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەستبەکار بوو، بەڵام پار ساڵ بە تۆمەتی جیاجیا و دروست بوونی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان خۆیی و سوپای پاکستان، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. مانگی ئایاری رابردوو بە تۆمەتی گوێنەدان بە فەرمانی دادگا و ئامادە نەبوون لە هۆڵی دادگا دەستگیر کرا، بەڵام پاش ماوەیەک ئازادکرا.

لە یەکەم ساتی وازهێنانی وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان تا ئەمڕۆ، عیمران خان، رووبەڕووی زیاتر لە 100 تۆمەتی جیاجیا بووەتەوە و، وەک خۆی باسی لێوە دەکات، “تۆمەتەکان ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە”.

ئەمڕۆ، دادگای باڵای شاری ئیسلام ئاباد، پاش دەرکردنی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ، عیمران خانی تەمەن 70 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لاهۆر دەستگیرکرا.

دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە کاتێکدایە، کە پەرلەمان و حکومەتی ئەو وڵاتە لە 9ی ئەم مانگە هەڵدەوەشێتەوە و، بڕیارە حکومەتێکی کاربەڕێکەر دابمەزرێت تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی وڵاتەکە؛ کە هێشتا وادەکەی دەستنیشان نەکراوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا