بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەكێتییەوە مەكتەبی سیاسی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ رۆژی شەهیدی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەم یادە پڕ لە شكۆیە دەرفەتێكە بۆ جۆشدانەوەی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان و یەكێتیەكەمان، لەپێناوی ماف و دادپەروەری و دیموكراسی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی لە كوردستان و نەهێشتنی سیاسەتی جیاوازی كردن لە خزمەت بە ناوچەكانی كوردستان و ڕاگرتنی تاكڕەویی و خۆسەپێنی بەسەر ئیرادەی خەڵكدا، بۆ ئەوانە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو خەباتەی شەهیدەكانمان جۆشدەداتەوە كە لە پێناویاندا گیانی خۆیان بەخشی .

 

دەقی پەیامەكە:

رۆژی شەهیدی یەكێتی، رۆژی كەم ژیان و كەڵ ژیان

تۆماری خەباتی چل وحەوت ساڵەی یەكێتیی و شۆرشی نوێی گەلەكەمان، لەیەكەم شەهیدەوە تا دواشەهید تۆمارێكی پڕ لە شانازی بێ بڕانەوەی یەكێتیە كە نەخشەی سەرتاسەری نیشتمانی گرتۆتەوە.

كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان

لەم رۆژەدا بۆ یادی ئەو هاوخەبات و هاوسەنگەرانەمان كە لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی سەدامیدا بە سەربەرزیی و بەدەم دروشم و سرودەوە چونە بەر پەتی سێدارە، یان لەسەنگەرەكانی بەرگریدا بەوپەڕی جوامێرییەوە سنگیان دایە بەر گولەی دوژمن و گیانیان بەخشی بە وڵات و گەلەكەیان، سەری سوپاسگوزاری و ڕێزگرتن دادەنوێنین .

لە مێژووی پڕ لە خەباتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەموو رۆژەكانی ئەم تۆمارە سەربەرزە پڕیەتی لە بیرەوەری شەهید،لە بەخشین و گیانبازیی ڕۆڵە و كەسو كارو هاوخەبات و هاوسەنگەرانمان ،بەڵام كە رۆژێكی وەك 21 ی تشرینی دووەممان دیاری كردوە بە ترۆپكی شەهادەت یادی لە سێدارەدانی خاڵە شیهاب و هاوڕێكانێتی، ئەوان لەسەرەتای دامەزراندنەوە وەك پۆلێكی سەرمەشق گیانیان بەخت كردو دروشمی (كەم بژی و كەڵ بژی) یان داهێنا، ئیتر لەو رۆژەوە لەسەنگەری بەرگری لە ناوچە رزگاركراوەكان، لە داستان ونەبەردییەكان، لە زیندانەكان، لە چالاكی و خۆپیشاندانەكانی ناوشارەكان لە ڕاپەڕین و پرۆسەی ئازادی عیراق و لەڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان، سەدان وهەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە چونەتە نێو كەژاوەی شەهادەتەوە و لەم دەفتەری پڕ لەشانازییەداهەمووچین و توێژەكانی كوردەواری دێر و دەربڕین و گوزارشتی گیانبازییان هەیە.

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان

ئەم یادە پڕ لە شكۆیە دەرفەتێكە بۆ جۆشدانەوەی خەباتی ڕەوای گەلەكەمان و یەكێتیەكەمان، لەپێناوی ماف و دادپەروەری و دیموكراسی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی لە كوردستان و نەهێشتنی سیاسەتی جیاوازی كردن لە خزمەت بە ناوچەكانی كوردستان و ڕاگرتنی تاكڕەویی و خۆسەپێنی بەسەر ئیرادەی خەڵكدا، بۆ ئەوانە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو خەباتەی شەهیدەكانمان جۆشدەداتەوە كە لە پێناویاندا گیانی خۆیان بەخشی .

هەر لەم یادەدا لە پای سەنگی یەكێتی بە شانازیكردن، بە شەهیدەكانیەوە، بۆ هەمیشە بەلێنی بەردەوامیدان بەو كاروانە پڕ لە قوربانیدانە دووپات دەكەینەوە.

بە سەنگی شەهیدانمان سەربەرزین و هەر بەو سەنگەشەوە پێداگری لەسەر سیاسەتی ڕاست و ڕەوامان دەكەین.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا