پەرلەمان لە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان لە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەكۆڵێتەوەو دواتر یاداشتێك ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات.

سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەیاندا باس لە هۆكارو كاریگەرییەكانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەكەن كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر یاداشتێك ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەن تاوەكو بتوانرێت زیاتر تاوتوێی ئەو پرسە بكرێت.

پێشتریش رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردبوو، بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو گرانبوونی شمەك و كاڵاكان لە دژی هاوڵاتیانەو كاریگەریی راستەوخۆ و نەرێنی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتیان و نرخی شمەك و پێداویستی ڕۆژانە دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، دەبێت هاوتەریب پلانی گەشەپێدان و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بەئاڕاستەی خود دابینكاریی جێبەجێ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا