بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەرزبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی دوێنێ بەهای دۆلار دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دۆلار گەڕایەوە خانەی 150 هەزاری.

ئەمڕۆ سێشەممە (26-12-2023) ئێستا کاتژمێر 10:40 خولەکی بەیانی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ بۆیەکەمین جار لەپاش چەندین مانگ دۆلار خانەی 150 هەزاری جێهێشت و بۆ کەمتر لە 149 هەزار دینار دابەزی.

بەراورد بە مانگی رابردوو، دۆلار نزیکەی 10 هەزار دینار دابەزینی تۆمارکردووە بەوپێیەی لە مانگی 11 دۆلار لەسەروو 160 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار لەبەرزیدا ماوەتەوە.

حکومەتی ناوەندی عێراق لە یاسای یەکەمی بوودجەدا نرخی دۆلاری بە 1310 دینار جێگیرکردووە و رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەفرۆشێتە هاوڵاتییان، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە کۆنتڕۆڵی نرخی دراوەکەی بکات بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا