عێراق و ئوردن پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وڵاتی عێراق و ئوردن بەنیازن پەیوەندییە ئابورییەكانیان بەهێزبكەن.

لە كۆبوونەوەیەكی مستەفا غالب بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ مونتەسەر زوعبی باڵیۆزی ئوردن گفتوگۆیان كرد لەبارەی پتەوكردنی هەماهەنگی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بەكەرتی بانكییەوە هەیە .

لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی عێراق رۆژی پێنج شەممە بڵاویكردەوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش بەتایبەتی كەرتی بانكیی كراوە .

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق پشتیوانی وڵاتەكەی لەبوارە جیاجیاكاندا دووپاتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا