“حكومەت موچەی هیزەكانی ناوخۆ زیاددەكات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەگوێرەی یاسایەك كە لە ئەنجومەنی وەزیرانە موچەی هێزەكانی ناوخۆی هەرێم زیاد دەكرێت و كەمترین موچەی خانەنشینی ئەو هێزانەش دەبێتە 400 هەزار دینار”.

سەركۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “بەگوێرەی پرۆژە یاسایەك كە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانەی حكومەتی هەرێمە و چاوەڕواندەكرێت بەمزوانە بنێردرێتە پەرلەمان بۆ دەنگدان و پەسەندكردن موچەی هێزەكانی ناوخۆ زیاد دەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “بەپێی پرۆژە یاساكە خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش‌ و ناوخۆ بە 60%ی كۆی گشتی موچەی خۆیان خانەنشین دەكرێن، بەوەش كەمترین موچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار دەبێت”.

بەوتەی سەركۆ ئازاد، ئەوان وەك لیژنەی دارایی بەتایبەتی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان فشارەكاننیان بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە بەردەوام دەبێت، چونكە ئەوان یەكەم فراكسیۆن بوون ئەوپرۆژەیان پێشكەشكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی یاسای پێشوو كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ دوای 25یان 35ساڵ خزمەت بە 230 هەزار دینار خانەنشین دەكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا