پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی و بریکارەکانی خۆراک داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، سەردانی بریکارەکانیان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی هێلکەی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان.
قائیمقامیەتی سلێمانی و بریکارەکانی خۆراک، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بە زوویی بچن بەشە هێلکەکانیان وەربگرن، چونکە بریکارەکان ساردکەرەوەیان نییە و هێلکەش لە پلەی گەرمی بەرزدا تێکدەچێت.
هاوکات، هێلکەی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان بەپێی خێزانە و هەر خێزانێک یەک تەبەق هێلکە وەردەگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەشەخۆراکی برنج، شەعریە، دۆشاو و نیشاستەش دابەشدەکرێت.
لەکاتێکدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ بەشە خۆراکی مانگی ڕەمەزان چوار خۆراکی زیادکرد کە پێکهاتبوون لە، هێلکە، نیشاستە، ئاسری سفر و شەعریە.