مامەڵەیەكی ئەمریكا و تایوان پەكین توڕە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، ئیدارەی بایدن كۆنگرێسی ئاگاداركردەتەوە بە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار چەك بنێرێت بۆ تایوان، ئەوەش رەنگە گرژی لە نێوان ئەمریكاو چین دروستبكات.

بەپێی زانیاریی میدیاكان كە لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە گواستویانەتەوە، بایدن رۆژی چوار شەمە 4ی ئاب ئەو داوایەی ئاڕاستەی كۆنگرێس كردووە.

باس لەوەشكراوە، مامەڵەكە لەسەر ٤٠ جۆر چەكی هاوتزر و چەند جۆرێكیتری چەكی پەیوەندیدار لە خۆ دەگرێت، بەشێوەیەك رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان پەكین و واشنتۆندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاندووە، ئەگەر ئەم مامەڵەیە ئەنجام بدرێت، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی تواناكانی تایوان و توانای بەرگری بەهێز دەكات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەكانی سەریان لە ئێستا و داهاتوودا.

زانیارییە میدیاییەكان ئەوەش دەخەنەڕوو، كۆنگرێس داواكەی بایدنی پەسەندكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا