کەشناسی: ئەگەری نمە باران هەیە لەم شوێنانەی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئەگەری باران بارینیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

کەشناسی دەڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37
سلێمانی : 36
دهۆک : 36
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 38
سۆران : 35
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 41

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا